33
زووم..
داواکاری گشتیی ڤەنزوێلا ئازادکردنى 380 کەسی راگەیاند کە دژی سەرکەوتنی نیکۆلاس مادۆرۆ وەک سەرۆکى وڵات لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، بە ئازادکردنى ئەو ژمارەیە لە خۆپیشاندەران، ژمارەی ئەو کەسانە دەستگیرکرابوون و ئازادکراون گەیشتە نزیکەی هەزار و 900 کەس.
دوای هەڵبژاردنى نیکۆلاس مادۆرۆ بە سەرۆکى فنزوێلا لە 10ـی تەمووزی ساڵی رابردوو، بەرەى ئۆپۆزسیۆن پێداگریی لەسەر ئەوەکرد، ئێدمۆندۆ گۆنزالێز براوەی هەڵبژاردنەکانە و ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکەدا ئەنجامدراوە.
خۆپیشاندانەکان گرژیی بەخۆیەوە بینی و بووە هۆی کوژرانی 28 کەس و برینداربوونی 200 کەسی دیکە، جگە لەوەى زیاتر لە دوو هەزار و 400 کەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران.