زووم..
سەرۆکی گشتیی زەفەر پارتی رایگەیاند: لەسەر رەخنەکانم لە ئۆجالان زیندانی کراوم و ئەوەى منی خستۆتە زیندانەوە هەمان ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ئۆجالان لە زیندانى ئیمراڵی دەربکات.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى سۆزجو، یەکەم پەیامی ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی زەفەر پارتی لە زیندانەوە دەربارەى ئۆجالان بووە.
لەپاش ئەوەی هەفتەى رابردوو بەهۆی بیروبۆچونەکانییەوە ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی زەفەر پارتی زیندانیی کرا، لە گرتوخانەى سلیڤری لە ئیستەنبوڵ یەکەم پەیامی خۆی لە رێگەى پلاتفۆڕمی ئێکسەوە راگەیاند. ئۆزداغ دەڵێت ئەو کەسەی لەبەر رەخنەکانم لەسەرعەبدوڵا ئۆجالان منی خستووەتە زیندانەوە، هەمان ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵییەوە بهێنێتەدەرەوە و پیلانگێڕییەکی سیاسیی لە دژى من هەیە.
ئۆزداغ لە ماوەى رابردوودا رەخنەى توندی لە سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگرت بەوەی دیدارەکانی لەگەڵ ئۆجالان دەستپێکردۆتەوە.