زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامانجمان ئەوەیە هەڵبژاردنی داهاتوو زیاتر سەدا 50ى دەنگەکان بەدەستبهێنین. خۆکاندیدکردنەوەشی بۆ سەرۆکی تورکیا لە هەڵبژاردنی 2028 ئاشکرا کرد.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەی قەرار، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ خۆ کاندیدبوونەوەى لە هەڵبژاردنى پەڕلەمانی و سەرۆکایەتیدا لە 2028 رایگەیاند و گوتی: ئامانجمان ئەوەیە لە هەڵبژاردنی 2028 دا زیاتر لە سەدا 50ى دەنگەکان بەدەستبهێنینەوە.
ئەردۆغان راشیگەیاند، پارتەکەیان خواستی ئەوەی هەیە لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی 2028 دا لایەنی کەم لە سێ گەورەشارەوانیی دوانیان بەدەستبهێنین.
ئەم گوتانەى ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا عومەر چەلیک گوتەبێژى ئاک پارتی رایگەیاندبوو هەموارکردنەوەى دەستوری تورکیا لە رۆژەڤماندایە و کاندیدکردنەوەى ئەردۆغانیش بۆ خولێکی دیکەى سەرۆکایەتی لە ئامانجی پارتەکەیانە.