31
زووم..
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی دەڵێت، هاووڵاتییانی کورد هەموو شتێکی ئێمەن، بەڵام عەبدوڵا ئۆجەلان و پەکەکە بە دوژمنی خۆمانی دەزانین.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، موسەڤات دەرویشئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی، لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی لە مێرسین سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان رایگەیاندووە، لە تورکیا پڕۆسەیەک لە ئارادایە نازانین لەپێناو چیدایە و تەنها بۆ لەبیربردنەوەى کێشە گەورەکان لەلاى رای گشتی.
دەشڵێت، گەورەترین کێشە پرسی ئابوورییە، فشاری زۆرى لەسەر هاووڵاتیان دروستکردووە و ژیانی خانەنشینان و هاووڵاتیان و جووتیارانی قورس کردووە.
ئیی پارتی، پارتێکی راستڕەوی نەتەوەپەرستە، لە ماوەى رابردوودا رایانگەیاند، ئامادە نیین لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا کۆببنەوە.