24
فلیک یارییەکەیان بەرامبەر ڤالانسیا بە قوورس دەزانێت و ناشیەوێت قسە لەسەر پێکهاتەکەى بکات.
هانسى فلیک راهێنەرى بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسى رۆژنامەنوووسى تایبەت بە یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ڤالانسیا لە لالیگا ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان وەک خۆیان بۆ یارییەکە ئامادەن.
فلیک گوتى: ڕووبەڕووى تیپێک دەبینەوە، کە سەقامگیرییەکى باشى لە هێڵى بەرگریدا هەیە، بۆ ئێمە یارییەکە قورسە و ئاسانیش نابێت.
لە وەڵامى پرسیارى یاریکردن بە بینیا یان چیزنى، فلیک دەڵێت: دەبێت تا بەیانى چاوەڕێ بکەین، ببوورن نامەوێت باسى پێکهاتەکەم بکەم.
راهێنەرە ئەڵمانیەکە باس لەوەشدەکات، بردنەوەى هەموو یارییەکان بەلاى ئەوەوە زۆر گرنگە و دەبێت بەو شێوەیە بچنە ناو یاریگا، بردنەوەى یارییەکانیش لە یاریگاى خۆیاندا لە پێناوى هەموو شتێک و لە پێناوى هاندەراندا بە پێویست دەزانێت.