26
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت، ناوەندی ئەرێنا راپرسییەکەی لە ١٣ پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامداوە، بۆچونی دوو هەزار و ٢٢ کەسی وەرگیرتووە.
سەدا ٦٥ پۆینت سێی بەشداربووان دەنگیان بە نەخێر داوە بۆ گۆرینی دەستوور لەپێناو کاندیدبوونەوەى ئەردۆغان بۆ خولێکی دیکەى سەرۆکایەتی.
هەروەها بەشداربووانی راپرسییەکە بۆچوونیان لەبارەی بەردەوامیی دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕیوە، سەدا ٦٧ پۆینت یەک پێیانوایە پڕۆسەکە هیچ ئەنجامێکی نابێت.