35
لە ساڵی 2024دا کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای 23 ملیار دۆلار فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و بەرنامەکانی نوێکردنەوەیان بە تورکیا فرۆشتووە، بە بەهای 18 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار فڕۆکەی جەنگی ئێف 15یان بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
فرۆشی راستەوخۆی چەک لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە لە ساڵێکدا لە 157 ملیار دۆلارەوە بۆ 200 ملیار دۆلار زیادیکردووە، هەروەها فرۆشی چەک لە رێگەی حکومەتی ئەمریکاوە لە 80 ملیار دۆلارەوە بۆ 118 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.