22
زووم..
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی دا دەستبەجێ هەموو هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا رابگیرێت.
ئەمە دوای فەرمانی دۆناڵد ترەمپ دێت کە لە رۆژی یەکەمی سەرۆکایەتیدا بەڵێننامە نوێیەکان و تەرخانکردنی یارمەتییە دەرەکییەکانی راگرت.
ئەم فەرمانە نوێیە بۆ سەرجەم کونسوڵگەری و دیپلۆماسییەکان دەرچووە، نابێت هیچ هاوکارییەکی دەرەکی لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە بەبێ مۆڵەتی وەزیری دەرەوە یان نوێنەرەکەی پێشکەش بکرێت.
لە فەرمانەکەدا تەنیا لێخۆشبوون بۆ ئیسرائیل و میسر هاتووە، ئاماژە بە هیچ وڵاتێکی دیکە نەکراوە.
پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی 85 رۆژدا پێداچوونەوەی گشتگیر بە سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکان ئەنجام بدات.