22
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوەکە رایگەیاند، ئەو هاوکارییانەی گەیەندراونە غەزە، بەتایبەت سوتەمەنی و پێداویستیی پزیشکی، دەستکراوە بەدابەشکردنیان بەسەر ناوەندە تەندروستییەکاندا، بەشی بەهاناوەچوونی 50 هەزار نەخۆش دەکات، کە تایبەتن بە چارەسەری منداڵان، بەرکەوتنی زەبر، نەخۆشییە گوازراوەکان و کەمخۆراکی.
هەروەها رۆژانە 70 هەزار لیتر سوتەمەنیان بۆ بەڕێوەبردنی 20 نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری پێویستە تا بەشێوەی ناوبەناو کارەکانیان بکەن.
وێڕای گەیاندنی هاوکارییەکان، کارکردنی تیمەکانی رێکخراوەکە بەهۆی ئاڵۆزی دۆخەکەوە ئاستەنگیان بۆ دروستبووە.