25
زووم..
بزووتنەوەی حەماس ناوی چوار ژنە سەربازی بارمتەی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئەمرۆ لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەستی کاتیی غەزە ئازادیان بکات
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان، لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوار ژنە سەربازی ئیسرائیلی ئازاد دەکەن.
هاوکات نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لەڕێی وڵاتانی نێوەندگرەوە ناوی بارمتەکانیان بەدەست گەیشتووە.