زووم..
ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی تۆمەتی پڕوپاگەندەى دژی حکومەتی ئێران خراوەتە پاڵ. هۆکارەکە ئەوە، کە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزاى لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەربڕیبوو.
ئەمینی لە پۆستێکی ئینستاگرام نووسیویەتی ئەو تۆمەتە دوای ئەوە هاتووە، بابەتێکم لەسەر پەخشان عەزیزی، چالاکی مەدەنی بڵاوکردەوە.
ئەمجەد ئەمینی پێشتر بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ تۆمەتبارکرابوو، بەڵام دوای ٤٨ کاتژمێر لە بانگهێشتکردنی سەرەتایی فەرمانی دەستگیرکردنى دەرچوو.
رێکخراوەکانى مافی مرۆڤ، وەکو هەنگاو، هەرانا، کوردپا، باس لە دەستگیرکردنى چەندین هاووڵاتی و چالاکانی مەدەنى لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، ئەوەش دوای مانگرتنی گشتی لەو شارانە.
پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی چالاکی مافی ژنان بەتۆمەتی یاخیبوون و ئەندامبوون لە گرووپە چەکدارییەکان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەم سزایە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆى دواخستنى جێبەجێکردنى سزاکە.