60
زووم..
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی ئەنجامداوە و دۆخی سوریایان تاوتوێ کردووە.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مارکۆ رۆبیۆ بە هاکان ڤیدانی گوتووە، سوریا پێویستی بە گواستنەوەیەکی سیاسیی گشتگیر هەیە، دەبێت حکومەتی نوێی دیمەشق، گەرەنتی ئەوە بکات وڵاتەکە نابێتە سەرچاوەیەک بۆ تیرۆری نێودەوڵەتی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رۆبیۆ و فیدان رۆژی چوارشەممە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەیان ئەنجام داوە.