33
زووم..
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئۆکراین دەربڕی.
پوتین، بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کۆببنەوە.
سەبارەت بە رێککەوتن و ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراین، پوتین گوتووشیەتی، ئەوان هەمیشە ئامادە بوون بۆ دانووستان لەگەڵ کیێڤ.
ڤلادیمیر پوتین، ترەمپی بە کەسێکی ژیر و پراگماتی ناو بردووە و دەڵێت، ئەگەر 2022 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووایە و “هەڵبژاردنی 2020ـی لێنەدزرایە” ئەوا جەنگی ئۆکراین رووینەدەدا.
دەشڵێت، زۆر بەرزبوونەوە یان زۆر نزمبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئابووریی هەردوو وڵات خراپە و زۆر قورسە بیر لەوە بکاتەوە بڕیارێک بدات زیان بە ئابووریی ئەمریکا بگەێنێت.