زووم..
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی چکسازیی لە هەندێک هێڵی کارەبا دانیشتوانی هەریەک لە دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە کارەبایان نابێت.
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی چاکسازی و دروستبوونی کێشە لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ کارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەئێستادا تیمەکانی چاکسازی و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
دەقی راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی:
ئاگادارییەک بۆ ناوچەکانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور و سەیدصادق و هەڵەبجە
ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکانی دەربەندیخان ، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ ، سەیدصادق ، پێنجوێن، شارەزوور، دەکەینەوە بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی 132 کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای وێسگەی باشور- دەربەندیخان ، وێستگەی ئەزمڕ – دەربەندیخان ،هێڵی ١٣٢ کەی ڤی تانجەرۆ – سەیدصادق – پێنجوێن راگیرابوون ۆ کاری چاکسازیی لەهێستادا بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ ، کارەبایان نیە .
لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سليمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن .
سوپاس بۆ هاوکاری هەموولایەک
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی