23
زووم..
لە یەکەم سەردانی بۆ دیمەشق، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا و وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەیان بن فەرحان و ئەسعەد شەیبانی، هاوتا سورییەکەی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا، تێیدا، وەزیرە سعودییەکە رایگەیاند، ریاز سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا و کاردانەوەی ئەرێنیشیان لەوبارەوە پێگەشتووە. گوتیشی، پاڵپشتیی سەقامگیری و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەن.
هاوکات، شەیبانی سەردانەکەی بن فەرحانی بەرز نرخاند و گوتی، سعودیە مێژوویەکی دێرینی هەیە لە پاڵپشتیکردنی گەلی سوریا و لەئێستادا ئەوان زۆر پێویستیان بەو پاڵپشتیەیە. داواشی کرد سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن، چونکە رێگرن لە بەرەپێشچوون و پەرەسەندنی ئابوورییەکەی.