زووم..
بەهۆی زریانی ئیۆوینەوە، کە لە زەریای ئەتڵەسییەوە هەڵیکردووە، بایەکی بەهێز ناوچەی باکووری ئێرلەندای گرتوەتەوە. خەڵکی سکۆتلەندا و باکووری ئێرلەندا داوادەکەن دەوامی خوێندنگەکان رابگیردرێن.
چەندان گەشتی فڕۆکە و شەمەندەفەر هەڵوەشاونەتەوە. پسپۆڕانی کەشناسی هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم زریانە چەندان وێرانکاری بنێتەوە. لەبەرئەوە ئاستی هۆشدارییەکان بۆ پلەی سوور بەرزبوونەتەوە. کاریگەریی زریانەکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانیی ئەمڕۆەوە کەوتووەتە سەر ئێرلەندا.
لەم بۆنەیەدا میشێل ئۆنێل سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا گوتی ئەو زریانە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ژیان و موڵک و ماڵی هاووڵاتیان. خێرایی بای زریانەکە دەگاتە 183 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، زۆرترین کاریگەرییەکەشی لە ناوچەی کەناری گۆڵوەی تۆمارکراوە.
بەهۆی بەهێزی زریانەکەی سکۆتلاند بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەڵوەشاوەتەوە