زووم..
ئەمڕۆ موکەڕەم تاڵەبانی کەسایەتی ناسراوی سیاسی کورد، لە تەمەنى 102 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
موکەڕەم جەمال تاڵەبانی لە ساڵی 1923 لە گەڕەکی بەرتەکیەی شاری کەرکوک لەدایک بووە، تەمەنی منداڵی لە قەزاى کفری بەسەربردووە، پاشان سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە.
موکەڕەم تاڵەبانی، لە ساڵى 1946 کۆلێژى مافى لە زانکۆى بەغداد تەواوکردووە. لە ساڵی 1973 بڕوانامەی دکتۆرای لە چاککردنی کشتوکاڵ و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە دێھاتی عیراقدا وەرگرتووە.
ساڵی 1975 دووەم بڕوانامەی لەسەر دووفاقیی موڵکداری لە میزۆپۆتامیادا بەدەستھێناوە. لە ساڵى 1972 بووە بە وەزیری ئاودێری عێراق.
لە ساڵى 1986 و لەسەر داواى سەدام حسێنی سەرککۆماری ئەوکاتى عێراق، داوای لێکراوە ناوبژیوانى نێوان شۆڕشی کورد و حکومەتى ئەوکاتى عێراق بکات و رۆڵێکى گرنگى هەبووە لە ناوبژیوانى و رێکخستنى پەیوەندییەکانیان