زووم..
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاند، لەنێوان ئۆجەلان و تورکیا پڕۆسەیەک لە ئارادا نییە و دەشبێت هەموو کەس ئەو راستییە بزانن کە ئۆجالان لە زیندان نایەتەدەرێ.
موسەڤات دەرویشئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لە کەناڵی سۆزجو رایگەیاند: ئەردۆغان رایگەیاندووە رەخنەمان لێدەگرن بەوەى بەنیازین ئۆجالان ئازاد بکەین، بەڵام خۆی ئۆجەلان نایەوێت لە زیندان بێتەدەرەوە.
گوتیشی، پێویستە سەرەتا لە خودی ئۆجالان بپرسین بزانین خوازیارە لە زیندان بێتەدەرێ یاخود نا.
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی باسی لەوەش کردوە، ئۆجەلان نایەتە پەرلەمان و رێگە نادەین، ئەوە کارێکی رێگەتێچوو نییە.
باسی لەوەش کردووە، خوێندن بە زمانی کوردی شتێکی رێگەتێچوو نییە و زیان بە پڕۆسەی پەروەردە دەگەیەنێت.
دەشڵێت، کورد داوای فیدراڵی دەکەن ئەوەش مانای دابەشبوونی خاکی تورکیایە.
گوتیشی، لەوەتەى پڕۆسەکە دەستپێکردووە من لە دژى وەستاومەتەوە و بەردەوام نامەى هەڕەشەم بۆ دێت بەڵام من گوێ بە هەڕەشەکان نادەم.