24
زووم..
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وانی باکووری کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لە پێشنیازەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ چارەسەری پرسی کورد دەکەین و پشتیوانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بۆ ئۆجەلان گرنگە.
بە گوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، سینان ئۆزاراز، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وان راشیگەیاندووە، تا ئاشتی کۆمەڵایەتی بەدەست نەهێنرێت، ناتوانرێت دادپەروەریی بێتەئاراوە.
ئۆزاراز، جەختی لەوەش کردەوە، کە پێویستە دان بە مافە رەواکانی کورد بنرێت و زمان و کلتوری کوردیی بە فەرمی بناسرێن و پرسی کوردیش لە رێگەى دەستور و پەرلەمانەوە بە فەرمی بناسێنرێت.