53
زووم..
زوومى دهۆک گواستییەوە، کاتژمێر 11:40 خولەکى شەوى رابردوو لە سەنتەری قەزاى زاخۆ لەلایەن پێنج کەسەوە بە چەقۆ پەلامارى باوک و کوڕێک درا و باوکەکە کوژرا و کوڕەکەشی بە سوکى بریندار بوو.
زوومى دهۆک دەڵێت، تەرمى کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادى زاخۆ کراوە، دواتر تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کراوە و بەخاکسپێردراوە.
دەشڵێت، بکوژەکان، پێنج کەس بوون، دووانیان دەستگیر کراون، یەکێکیان بریندارە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
پۆلیسی زاخۆش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کوژراوەکە تەمەنی 35 ساڵە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستپێکردووە و فەرمانى دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکانى دیکە دەرچووە.