26
زووم..
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما لە سەرجەم شارەکان دادەبەزێت، نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای دهۆک دەبێت.
کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا سارد بێت و پلەکانی گەرما لە دابەزین بەردەوام بن، لە رۆژی دووشەممەوە باران دەبارێت، شەپۆلی بارانەکە ناوچەکانی باشوور، ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.
پێشتریش کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کرد، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین دەبێت.