زووم..
پەرلەمانی ئەوروپا لە بڕیارنامەیەکدا رەخنەی لە “سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران” گرت و سزای لەسێدارەدانی دوو ژنە چالاکی کورد پەخشان عەزیزی و وریشە مورادیی شەرمەزار کرد.
پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا هەروەها داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ئەو دوو ژنە کوردە دەکات لەگەڵ 56 زیندانیی سیاسیی دیکە، کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
پەرلەمانی ئەوروپا رەخنەی لەوە گرتووە کە بە سیاسەتی بارمتەگرتنی ئێران ناوی دەبات و رایگەیاندووە، کە گوشارەکان بۆ سەر داکۆکیکارانی مافی ژنان لە کوردستانی ئێران و هەروەها چالاکوانانی کورد بە گشتی زیادی کردووە.
ئەو رێکخراوە هەروەها داوای لە ئەنجوومەنی ئەوروپا کرد کە سوپای پاسداران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان و سزای ئەو کەسانە بدات، کە دەستیان لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیدا هەیە، بە تایبەت عەلی خامنەیی و مەسعوود پزشکیان.