43
زووم..
دوای مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی حوکمی لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، هەواڵەکان ئاماژە بە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی کورد دەکەن.
بە گوێرەی تۆڕەکانی مافی مرۆڤی وەک کوردپا و هەنگاو، لە رۆژی چوارشەممەوە لانیکەم 11 کەس دەستبەسەر کراون.
ناوی بەشێک لەو دەستبەسەرکراوانە بڵاوکراوەتەوە کە بریتین لە میلاد و نەریمان رەندانی، هێرش زەندی، ئاوارە شەخسی لە شاری سەردەشت و جەلیل محەمەدی، چالاکی کرێکاری لە شاری سنە.
ناوی دەستگیرکراوەکانی دیکەش بە سۆهەیلا مەتاعی، محەمەد سەیفپەناهی، سینا رەزایی، محەمەد ئەتڵەسی، ئومێد محەمەدی، ئەمجەد گەرماخیزی، و نەعیم دووستی بڵاوکراوەتەوە.
ئەم کەسانە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و شوێنی راگرتنیان نادیارە.