23
زووم..
ژووری پیشەسازیی و بازرگانیی ئامەد رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئامەد لەگەڵ عێراق زیاد بووە و لە 2024 دا بە بەهای 130 ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئامیدا خەبەر، محەمەد کایا، سەرۆکی ژووری پیشەسازیی و بازرگانیی ئامەد رایگەیاندووە، لە ساڵى 2024دا هەناردەى شتومەک و کاڵا لە ئامەدەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە سەدا شەش زیادیکردووە و لەگەڵ عێراقیشدا هەناردەمان سەدا 16 زیاد بووە.
بە گوێرەى هەواڵەکە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵى 2023 دا 113 ملیۆن دۆلار بووە و لە ساڵی 2024 دا گەیشووەتە 130 ملیۆن دۆلار.