36
دۆناڵد ترەمپ، لە یەکەم گوتاری بەرامبەر سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفرانسی داڤۆس راشیگەیاند، وەرن بەرهەمەکانتان لە ئەمریکا دروست بکەن، کەمترین باجتان لێ وەردەگرین بەراورد بە هەموو وڵاتانی جیهان، ئەگەر ئەوە نەکەن کە مافی خۆشتانە، کەواتە ناچارن باجی گومرگی بدەن.
هەر لە گوتارەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ گوتوویەتی، داوا لە سعودییە و رێکخراوی ئۆپیک دەکات، نرخی نەوت کەمبکەنەوە، پێشی سەیرە پێش دەستبەکاربوونی هەوڵ بۆ هەرزانکردنەوەی نرخی نەوت نەدراوە لەکاتێکدا، هۆکارێکە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکراین.