زووم..
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دەبێت کۆبوونەوەی سێ لایەنە لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان عێراق و کۆمپانیای بریتش پتڕۆڵیوم لە کەرکوک بکرێت و هەرێمی کوردستانیش بەشداری پێبکرێت.
لە چاوپێکەوتنەکەدا، مەسرور بارزانی دەڵێت، بە گوێرەی دەستوور، هەرێم و بەغداد ناتوانن بڕیاری تاکلایەنە لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە بدەن، بۆیە جێبەجێکردنی گرێبەستە نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ هەولێر نادەستوورییە.
مەسرور بارزانی دەشڵێ، دژی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نین بەڵکو دژی شێوازی جێبەجێکردنەکەین و پێویستە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەبارەیەوە بکرێت.
دەربارەی زیاد بەرهەمهێنانی نەوتیشەوە مەسرور بارزانی گوتوویەتی، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٨٠ بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت ئیدی چۆن زیاد لەوەی ئۆپیک دیاری کردووە بەرهەمی هێناوە؟ بەغداد هەمیشە خەتای ئەو بابەتانە دەخاتە ئەستۆی هەرێمی کوردستان، چونکە خەتا خستنەسەر کوردەکان ئاسانە.
سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێ، چیدیکە ناتوانن بێدەنگ بن بەرامبەر مامەڵە خراپەکانی بەغداد و هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پشکی هەرێم لە بەرهەمهێنانی نەوت و بودجەی گشتی عێراق.