26
زووم..
نووسینگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، دەرگا بە رووی هەموو ئەو ئاوارە سوریانەدا دەکەنەوە کە دەیانەوێت لە کامپی هۆڵەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
نووسینگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە سەرەتای مانگی دەی رابردووەوە بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی کامپی هۆڵیان داوە، بەڵام لە ترسی رژێمی ئەسەد نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.
ئیدارەی خۆسەر ئاسانکاری تەواو بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە دەکات، کە خواستی گەڕانەوەیان هەیە،چونکە دوای روخانی ئەسەد ئێستا هیچ هۆکارێکیان نەماوە بۆ مانەوە لە کامپەکان.
ئیدارەی خۆسەر داوای لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کردووە هەماهەنگی و هاوکاری هاووڵاتیانی سوریا بکەن کە بەهۆی جەنگەوە ئاوارەبوون، لە کامپەکانی عەریشە، مەحمودلی، تویحینە و ئەبو خەشەبدان نیشتەجێن.