زووم..
شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق دوای دوو رۆژ مانەوەی لە هەولێر، گەڕایەوە بەغداد.
سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق شەش بەرپرسی باڵای وەزارەتەکەبوون و لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەتی هەرێم کۆبوونەتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، شاندەکەی عێراق راپۆرتێکیان لەبارەی ژمارەی فەرمانبەران، پارەی تەواوی مانگانەی مووچەخۆران، خەرجیەکان و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە، بەڵام لە راپۆرتەکەدا بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران باسنەکراوە.
بە گوێرەی گوتەی ئەو سەرچاوەیە، راپۆرتەکە دەدرێتە تەیف سامی ، وەزیری دارایی عێراق و دواتریش دەخرێتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران.
سودانیش لەسەر بنەمای راپۆرتەکەی ئەو شاندە بڕیار لەسەر مووچەی مانگی دوانزە و مووچەی مانگەکانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان دەدات.