33
زووم..
بەهۆی قەیرانی ئاو لێدانی بیری نایاسایی لە رۆژهەڵات زیادیکردووە، تەنیا لە ناوچەکانی نزیک دەریاچەی ورمێ 75 هەزار بیری نایاسایی ئاشکراکراون.
حوجەت جەباری بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند لە کۆی گشتیی 129 هەزار بیر لەم ناوچەیەدا 75هەزار بیریان بێ مۆڵەتن.
جەباری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر دەڵێت: راکێشانی لە رادەبەدەری ئاو لەم بیرانە دەبێتە هۆی زیادبوونی رۆچوونی زەوی و مەترسی بۆسەر سەرچاوە ئاوییەکان.
رێژەی بارانبارین %35 کەمیکردووە بە بەراورد بە زستان و پاییزی پێشووتر و ئەوەش مەترسی وشکەساڵی زیاتر کردووە.