25
زووم..
ئاگرێکی نوێ لە باکووری شاری لۆس ئەنجلۆس دەستیپێکردووە، بەخێرایی لە 38 کیلۆمەتر چوارگۆشەدا بڵاوبووەتەوە.
بەهۆی ئەم ئاگرە دەسەڵاتداران فەرمانی چۆڵکردنی ناچارییان بۆ زیاتر لە 31 هەزار کەس دەرکردووە و 23 هەزار کەسی دیکەش هۆشداری ئەگەری چۆڵکردنیان وەرگرتووە.
ئاگرەکە تا ئێستا نەگەیشتووەتە باڵەخانە و دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان و هیچ زیانێکی نەبووە بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت مەترسیدارە.
لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و حکومەتی کالیفۆرنیاش یارمەتیی ناردووە.
دەگوترێت باشووری کالیفۆرنیا لە بەهاری ساڵی رابردووەوە بارانێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە و بۆیەش وشکبوونی ناوچەکە یارمەتیدەری ئاگرەکان بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە رۆژی شەممەوە باران دەستپێبکات و ببێتە هۆی کۆنترۆڵی ئاگرەکە.