33
زووم..
دوای بڕیارەکەی ترەمپ، ئەمریکا 1500سەربازی دیکە لە سنوورەکانی باشوری لەگەڵ مەکسیک جێگیر دەکات.
ئەو سەربازانە جگە لە چاودێری سنوورەکان و رێگری لە کۆچبەران، هاوکاردەبن لە دانان و دروستکردنی بەربەستەکان.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن: ژمارەی سەربازەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، جێگیرکردنی ئەم ژمارەیە تەنها سەرەتایەکە و پنتاگۆن ئامادەیە ئەگەر پێویست بوو تا 2000سەربازی دیکە بنێرێتە سەر سنووری مەکسیک.
ئەو هێزە تازە جێگیرکراوانە دەچنە پاڵ 20 هەزار پاسەوانی سنوور کە لە سەرانسەری ئەمریکادا کاردەکەن، سەرنجیان لەسەر رێگری لە قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچی نایاساییە کە رۆژانە هەزاران کۆچبەری نایاسایی لەو سنوورەوە دەچنە ئەمریکا.