41
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەرى نمەبارانى کەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوورییەکان هەیە، کەشوهەوای سبەینێش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.
پلەکانی گەرما ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی کەمێک بەرزدەبنەوە.