36
زووم..
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا چاوی بە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا دەکەوێت.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهات و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، هاوکات گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئەوەی چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاربێت لە بەدیهێنانی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی.
دەڵێت، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا.
ئەم چاوپێکەوتنەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی دوای چاوپێکەوتنەکانی دیکەی سەرۆکوەزیران دێت لەگەڵ سەرۆکانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین.