36
زووم..
عیماد تەتەریان، راوێژکاری ئەنجومەنە ئەرمەنییەکان لە رۆژئاڤا پشتیوانیی ئەنجومەنەکەی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر راگەیاند و دەڵێت، تورکیا دەیەوێت دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکانی رۆژاڤا دروستبکات.
تەتەریان بە ئاژانسی هەواڵی هاواری راگەیاند، تورکیا دەیەوێت بە دروستکردنی دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکانی رۆژئاڤا زیان بە پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەر بگەیەنێت و سورییەکان بۆ وەستانەوە لە دژی کورد بەکاردەهێنێت.
دەیانەوێت کار بکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلانی ناوچەکە و پێیانوایە هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر نوێنەرایەتیی راستەقینەی سوریای دیموکراسی و فرەیی دەکەن، ئیدارەی خۆسەر ئەو کەشتیەیە کە گەلی سوریا دەگەیەنێتە کەناری ئارامی و دەبێتە پارێزەری سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکانی وڵاتەکە.