64
زووم..
دوای بڕیاری هاوتاکردنی یاسای خانەنشینی عێراق و هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینبوون بۆ 60ساڵ، ئەمڕۆ 35 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن.
لە دوێنێوە بەشی کارگێڕی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراون بە ئامادەکردن و رێکخستنی لیستی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەکرێن کە لەدایکبووانی ساڵەکانی 62،63،64 دەگرێتەوە، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەشی لەدایکبووی مانگی یەکی ساڵی 1965ن بەهەمان شێوە خانەنشین دەکرێن.
بە گوێرەی یاسای خانەنشینی عێراق، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خانەنشینیدا ئەگەر 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، دوانزە مووچەی وەک پاداشتی ساڵانی خزمەت پێدەدرێت لەگەڵ شەش مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە.