38
زووم..
ترەمپ جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەنی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبرد، لە کاتێکدا ئیدارەی بایدن لە لیستی تیرۆر دەریکردبوو.
ترەمپ ساڵی 2021 حوسیەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە، دواتر ئیدارەی بایدن بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرکرد.
لە فەرمانە نوێیەکەدا ترەمپ تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، ژێرخانی مەدەنی لە وڵاتانی هاوبەش و کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی باب ئەلمەندەب.
بڕیارە ترەمپ فەرمانەکە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە بکات و لە ماوەی 30 رۆژدا حوسییەکان وەک گروپی تیرۆریستی دەستنیشان بکرێن.