38
زووم..
تەنها لە بەغدادی پایتەختی عێراق، رۆژانە نۆ ملیۆن تۆن پاشماوە هەیە، هەندێک لە پاشماوەکان بەهۆی شێوازی لەناوبردنیان کێشەی تەندروستیی درێژخایەنیان بەدوادا دێت.
عەمار عەتا، راوێژکار لە وەزارەتی ژینگەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، دۆسیەی کۆبوونەوەی پاشماوەکان کێشەیەکی گەورە و راستەقینەیە، بەتایبەت لە بەغداد.
هەندێک لەو پاشماوانە لە کاتی سووتاندنیان و لەناوبردنیان کێشەی مەترسیداری تەندروستی دروستدەکەن، ئەوەش بەهۆی دەرچوونی گازی زیانبەخش و بۆنی ناخۆش، کە دەبنەهۆی تووشبوونی هاووڵاتیان بە نەخۆشییەکانی تەنگەنەفەسی و دڵ و تەنانەت شێرپەنجە، بۆیە ئێستا لە ئەنجومەنی شورای دەوڵەت پڕۆژەیاسایەک هەیە لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوە و خاشاک و ریسایکڵیان، تاوەکو جارێکی دیکە سودیان لێببینرێتەوە و ژینگە پیس نەکەن.