31
زووم..
رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى بڵاویکردووەتەوە، بانکى ناوەندیى عێراق راهێنان بە سێ هەزار و 415 کەس دەکات بۆ کارکردن لەسەر سیستمێک بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆریستان.
حسێن موقرم، نوێنەرى نووسینگەى بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر لە بانکى ناوەندیى عێراق بە رۆژنامەکەى گوتووە، ئەو سیستمەى لە عێراق کارى پێدەکرێت زۆر سەرکەوتووە و کۆمەڵەى کارى دارایى نێودەوڵەتیش لە راپۆرتەکانیدا دانى پێداناوە.
هەروەها دەڵێت، ئەو هەنگاوەى گرتوویانەتەبەر زۆر گرنگە و بەتەواوى رێگە لە سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر دەگرێت، هەروەها هەماهەنگى نێودەوڵەتى زیاتر دەکات و لەو رێگەیەوە دەتوانن سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانى پارەدارکردنى تیرۆریستان بدۆزنەوە و دەست بەسەر سامانەکانیاندا بگرن.