33
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی پەیامێکی ئاڕاستەی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا کرد و دەڵێت، “یان جەنگ رابگرە یان چاوەرێی سزای زیاتر بکە.”
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەگەر بەمزووانە روسیا و ئۆکراین نەگەنە رێککەوتن، هیچ بژاردەیەکی بۆ نامێنێتەوە جگە سەپاندنی باج و سزای زیاتر بەسەر روسیا.
سەرەڕای ئەم هەڕەشەیەی، ترەمپ دەڵێت، نایەوێت زیان بە روسیا بگەیەنێت، هەمیشە پەیوەندیی باشی لەگەڵ پوتین هەبووە.
هەروەها رەتیکردەوە گوتبێتی بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی جۆ بایدن لەبارەی رەوانەکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراین.
ترەمپ پێشتر بەڵێنیدابوو جەنگی ئۆکراین رابگرێت، روسیا ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەربڕیوە، بۆیە جیهان چاوەڕێی هەنگاوێکی ترەمپە لەو بارەیەوە.