59
زووم..
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنی گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، لە راگەیەندراوێکدا لەو بارەیەوە رایگەیاند، جەختیان لە دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ کردووەتەوە.
دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەشێکی گفتوگۆکان بووە، هەردوولا جەختیان لە رێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامیی ئاگربەست لە کەرتی غەزە، هەروەها پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە سوریا.