41
زووم..
سەرچاوەیەکی هەسەدە بە کەناڵی عەرەبییەی گوتووە، رەنگە داوا لە ئەحمەد شەرع بکەن سەردانی رۆژاڤا بکات و لەوێ خولی دووەمی گفتوگۆکان بەرێوەبچێت.
ئەو سەرچاوەیە لە وەڵامی قسەکانی وەزیری بەرگریی سوریا گوتویەتی، چەکەکانیان بەزۆر دانانێن، بەکاریشی ناهێنن تا ئەو کاتەی دژیان بەکاردەهێندرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، لە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دیمەشق، بە خاڵی ئەرێنییەوە گەڕانەوە، بۆیە لەگەڵ ئەوەدان کێشەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت، رەنگە بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی گفتوگۆکان، شەرع بانگهێشتی رۆژاڤا بکەن.