زووم..
هاووڵاتیانی رەقە و تەبقە و دێرەزوور بۆ بەشداریکردن لە قەڵغانی مرۆیی، چوونە بەنداوی تشرین، تورکیاش بە فڕۆکە بۆردومانی کرد و قوربانیی لێکەوتەوە.
زوومی رۆژاڤا دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەدان کەس لە رەقە و تەبقە و دێرەزوورەوە، بۆ دروستکردنی قەڵغانی مرۆیی و رێگریکردن لە هێرشەکانی تورکیا، چوونە بەنداوی تشرین، تورکیا بەچڕی هاووڵاتیانی بۆردوومانکردووە، چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی رۆژاڤا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی دەوروبەری شاری کۆبانێ و باشووری کانتۆنی فوڕاتی بۆردومان کردووە.
چەندین گرتە ڤیدیۆیی بۆردوومانەکەی تورکیا لە تۆڕە لۆمەڵایتەییەکان بڵاوبووەتەوە و لە یەکێکیاندا هاوڵاتییەک هاوار دەکات، “کوا مافی مرۆڤ، کوا ئیسلامەتی و دین و ئەخلاق.”
تائێستا شەش جار خۆپیشاندەران لە بەنداوی تشرین بەئامانجگیراون و 11 جاریش کاروانی هاووڵاتیان کە بەرەو بەنداوەکە رۆیشتوون بۆردومان کراون.