52
زووم..
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیجی کۆبووەوە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەیانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و سوریا کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی مەسرور بارزانی و جەواد زەریف بوو.