38
بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، موحسین چاوشی، گۆرانیبێژی ناوداری کورد لە ئێران، لە هەڵوێستێکی مرۆڤایەتیدا، 30 زیندانی لە زیندانەکانی کرماشان بە بژاردنی قەرزەکانیان ئازاد کرد.
موجتەبا محەمەدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا دەڵێت: موحسین چاوشی بە بەخشینی بڕی پارەی نزیکەی پێنج هەزار دۆلار بۆ مەڵبەندی دیەی پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامدا 25 پیاو و پێنج ژن کە بە تاوانی بێ مەبەست و دارایی زیندانیکراون ئازادکران.
ئاماژەی بەوەشدا، چاووشی پێشتر به هاوکارییه داراییەکانی خۆی به چەند قۆناغێک زیندانی دیکەی ئازاد کردووه.