60
زووم..
ئەمڕۆ، دادگای ئیداریی بەغداد سکاڵای بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی دژبە نایاساییبوونی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک رەتکردەوە.
بڕیارەکەى دادگا دواى چەندینجار دواخستنى بڕیاردان بوو لەسەر سکاڵاکان، کە بە رەتکردنەوەیان دۆسییەى ناڕەزاییەکانى دژ بە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى کەرکوک داخست.
دوای کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشیدی بەغداد لە 10ـی ئابی ساڵی رابردوو، کە لەنێوان یەکێتی و بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکان رێککەوتن کرا، لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک، پارتی و بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکوک دژی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک سکاڵایان لە دادگای کارگێڕی تۆمار کرد.