34
زووم..
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بە زوومی راگەیاند، وەزارەتی دادی تورکیا رەزامەندی دیداری ئۆجالانی نیشاندا و ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی دەچنەوە زیندانی ئیمراڵی.
گولجان کەچماز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە لێدوانێکی تایبەتدا لەگەڵ زووم رایگەیاند، وەزارەتی داد رەزامەندی نیشانداوە کە بۆ جاری دووەم شاندی ئیمراڵی سەردانی دورگەى ئیمراڵی بکات بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.
شاندەکە لە 28ی 12ی ساڵی رابردوو، بە ئەندامێتیی پەروین بوڵدان و سڕی سورەییا ئۆندەر سەردانی ئیمراڵییان کرد و کۆبوونەوەیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکە کرد.
لەماوەى رابردوودا شاندی ئیمراڵی کۆبونەوەى لەگەڵ شەش پارتی سیاسیی ئەنجامدا بە مەبەستی بۆچون وەرگرتن لەسەر بەڕێوەچونی دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان.