30
زووم..
هێزە ئەمنییەکان لە 43 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، 240 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە-کەجەکە دەستگیرکرد.
بەگوێرەى هەواڵێکی خەڵک تی ڤی، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە هاوبەشیی هێزەکانی پۆلیس و یەکەکانی هەواڵگری بووە لە پارێزگاکانی ئەنقەرە. ئەوانەی دەستگیرکراون دابەشبوون بەسەر 15 پارێزگای باکووری کوردستان و 28 پارێزگای تورکیا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاندووە، ئەوانەى دەستگیرکراون، بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە و کەجەکە بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
یەرلیکایا گوتووشیەتی، دەست بەسەر چەک و چەند بەڵگەیەکی دیجیتاڵیدا گیراوە.