27
زووم..
ئاژانسی تەسنیمی سەربە سوپای پاسداران بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، دەڵێت، جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دواخراوە.
ئەم بڕیارە دوای ناڕەزایی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژایەتیکردنی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، دراوە.
مانگرتووەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی، دەبێت ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوام بن و داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانیانی سیاسی و ناسیاسیی دیکە دەکەن.
سزای لەسێدارەدان بە نامرۆڤانە دەزانن و داوای لابردنی لە سزای دادوەری دەکەن. ئەم پێشهاتانە ئاماژەن بۆ زیادبوونی فشارە نێوخۆیی و دەرەکییەکان لەسەر دەسەڵاتە دادوەرییەکانی ئێران.