31
زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای کارگێڕی لە بەغداد بڕیاری کۆتایی لەبارەی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوکەوە بدات.
دادگاکە چەندین جارە سکاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی و راکان جبوری لە دژی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک دواخستووە، بەڵام ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی لەسەر سکاڵاکان بدات بە رەتکردنەوەیان یان هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە خۆجێیەکە.
دوای کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشیدی بەغداد لە 10ـی ئابی ساڵی رابردوو، کە لەنێوان یەکێتی و بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکان رێککەوتن کرا لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک، پارتی و بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکوک دژی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک سکاڵایان لە دادگای کارگێڕی تۆمار کرد، بەڵام دادگاکە سێجار بڕیاردانی دواخستووە.