44
زووم..
ئەمڕۆ بەهۆی سەرما و ناهاوسەنگی وزە، حکومەتى ئێران بڕیاریدا ناوەندەکانى خوێندن لە پارێزگای کرماشانى رۆژهەڵاتی کوردستان دابخات.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی گرووپی بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزەی و بارەگای بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگاکان بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری کرماشان ئەم بڕیارە دراوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، داخستنى سەرجەم ئاستەکانی خوێندن لە پارێزگاکەدا دەگرێتەوە و خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
هەروەها لە رۆژی پێنجشەممە سەرجەم فەرمانگە و زانکۆ و بانکەکانی پارێزگاکە دادەخرێن.
ئەم بڕیارانە بەهۆی کەمیی وزە و بارودۆخی خراپی پارێزگاکە دراوە.